هێمن هه‌ورامی رایده‌گه‌ێنێ، هیج دامه‌زراوه‌یه‌ك ، شه‌رعیه‌ت و توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری گه‌لی كوردستانی نییه، بریاری رێزگرتنی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستانیش له راڤه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری عێراق له لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه ، به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم نییه.
هێمن هه‌ورامی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆرێ كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا نووسیویه‌تی: ده‌نگی ٣ ملیۆن كه‌سی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بریارێكه به هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ڵناوه‌شیته‌وه. ریفراندۆم له رابردوو ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌میشه بۆ ئاینده‌یه، ده‌كرێ جێبه‌جێكردنی ئه‌نجامه‌كانی سڕ بكرێ، یان دوا بخرێ ، به‌ڵام هیج دامه‌زراوه‌یه‌ك ، شه‌رعیه‌ت و توانای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بریاری گه‌لی كوردستانی نیه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: بریاری ریزگرتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راڤه‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری عَیراق له لایه‌ن دادگای فیدرالییه‌وه ، به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم نییه. هه‌ر خودی مادده‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری عێراق به روونی باس له مه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق به پابه‌ند بوون دێت به ده‌ستور له سه‌ر بنه‌مای یه‌كیتی ئاره‌زوومه‌ندانه.
ده‌شڵێ: له زنجیره‌ی گفتوگۆكانی ئاینده‌دا ده‌یان مادده‌ی پیشیل كراوی ده‌ستور و ده‌یان فایلی گفتوگۆكردن هه‌ن، كه ده‌یسه‌لمێنیت ده‌ستور له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه هیچ به هایه‌كی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌و و به پێوه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌زهه‌بی و شۆڤینیهكانیان ده‌یپێون.
ده‌شنووسێت: هێزی عه‌بادی له بێ هه‌ڵویستی كۆمه‌لگای نیوده‌وڵه‌تی و دهستكێشیه ناوخۆییه‌كه‌ی خیانه‌تی ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر بوو. ئه‌م دۆخه كاتییه و ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ، چۆن ته‌عریب و ته‌بعیس و تههچیری ٣٥ ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسییه‌كان ناسنامه‌ی كوردستانییه‌تی نه‌گۆرین ، ئێستاش داگیركاری و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع نه‌ك هه‌ر سه‌رناگرێ ، به‌ڵكو زووتر له ناو ده‌برێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: مێژوو له سه‌ر بنه‌مای پێشكه‌وتن ده‌رواته پێشه‌وه، میژووی گه‌لان بازنه‌یی نییه، راسته هێلێكه ، قۆناغ به قۆناغ ، دابرانێك له نیوان زه‌مه‌نه جوداكان دروست ده‌كات. مێژووی كوردستان دوای ٢٥ ی ئه‌یلول، سه‌ره‌تای قۆناغیكی نوێیه ، راسته به هۆی ناپاكییهوه، ئاسته‌نگی گه‌وره‌ی هاته پێش، به‌ڵام جه‌بری مێژووه كه ناتوانرێت گه‌لی كوردستان بۆ پیش ٢٥ ی ٩ بگیردرێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن قۆناغی پاش حوكمرانی شێخ مه‌حمود و كۆماری كوردستان و شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و نسكۆی ١٩٧٥ و قۆناغی پاش ئه‌نفال و راپه‌رین و كۆره‌و ٢٠٠٣ و هێرشه‌كانی داعش ، چۆن كوردستانیان را نه‌گرت ، به‌ڵكو له شكست و نسكۆوه پشكۆی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌تر هه‌بووه و ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له خۆی به‌ده‌ست ئیراده‌ی داگیركهرانیهوه نه‌داوه.
هه‌ورامی له كۆتاییدا ده‌ڵێ: ده‌یانجار سه‌رۆك بارزانی به‌ر له ریفراندۆم رایگه‌یاند، ریفراندۆم بكرێت و نه‌كریت ، به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا په‌لاماری كوردستان و داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیاكانه، ئه‌وه‌ی پارساڵ له دووزخورماتوو روویدا ، خۆ هیشتا ریفراندۆم نه‌كرابوو، به ئه‌نقه‌ست دواخستنی ئۆپه‌رسیۆنی حه‌ویجه بۆ مۆلدانی هیزی زیاتر له نزیك كه‌ركوك ، په‌یوه‌ندی به ریفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو به‌رنامه‌ی جددییان بوو بۆ داگیركردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.