Erbil 12°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 03:05

عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌ق گه‌یشته‌ پارێزگاى سلێمانى

هاوڵاتى پێان وایه‌ عه‌سائیب له‌ لایه‌ك ماڵه‌ كورده‌كان له‌ دووز و داقووق تاڵان ده‌كه‌ ن و ده‌یان ته‌قێنه‌وه‌ له‌ لایه‌كى دیكه‌ش پێشوازى گه‌رمیان لێكراوه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌سه‌دان ئۆتۆمبێلى گروپى عه‌سائیبى هه‌لى حه‌ق به‌ هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ده‌ڤه‌رى سلێمانى به‌دواى یه‌كدا گه‌یشتنه‌ ده‌ربه‌ندیخان و پێشوازى گه‌رمیان لێكراوه‌، به‌ڵام له‌ ناوچه‌ى به‌مۆئه‌و پێشوازییه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ نه‌یانهێشتووه‌ ئه‌و گروپه‌ نزیك ئه‌وناوچه‌یه‌ بكه‌وێته‌وه‌

له‌ هه‌والێكى تۆڕى میدیایى رووداو و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى كه‌سى له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌دان ئۆتۆمبێلى گروپى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به‌ئاڵاى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ به‌ناوى هاوكارى كردنى لێقه‌وماوانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتنه‌ پارێزگاى سلێمانى .


هه‌ربه‌پێى وێنه‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه‌ وێنه‌ى گیراوه‌ چه‌ندین ئۆتۆمبێل به‌ئاڵاى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركه‌وتووه‌ دۆشه‌ك و به‌تانیان باركردووه‌ به‌مه‌به‌ستى گه‌یاندنیان بۆ قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان و پڕكرنده‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى لێقه‌وماوانى بومه‌له‌رزه‌كه‌ى 12/11/2017 وه‌له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانى ناوچه‌كه‌ به‌گه‌رمى پێشوازیان  لێكراوه، هه‌روه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ شێوازێكى زۆر ناشرین و دوورله‌ مرۆڤایه‌تى كه‌ل وپه‌له‌كان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌ لێقه‌وماوه‌كه‌ قڕێده‌ده‌ن.


وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌و ئه‌و پێشوازییه‌ سه‌ركۆنه‌كراوه‌ به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى ئه‌و گرووپه‌ له‌ رووداوه‌كانى كه‌ركوك به‌سه‌دان كوردیان كوشتووه‌ و به‌ سه‌دان هه‌زار كوردى دانیشتووى دووزخورماتو و كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه‌شیان ئاواره‌ كردووه‌ ئێستا له‌ ژێرخێمه‌كان به‌ بێ پێداویستى ماونه‌ته‌وه‌.


هه‌روه‌ها هه‌ندێك هاوڵاتى پێان وایه‌ عه‌سائیب له‌ لایه‌ك ماڵه‌ كورده‌كان له‌ دووز و داقووق تاڵان ده‌كه‌ ن و ده‌یان ته‌قێنه‌وه‌ له‌ لایه‌كى دیكه‌ش دۆشه‌ك و به‌تانى بۆ ده‌ربه‌ندیخان ده‌هێننن، هه‌ربۆیه‌ش دانیشتوانى ناوچه‌ى به‌مۆ كه‌ به‌شێك له‌ ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى دووزخورماتوو له‌ خۆده‌گرێت وه‌رگرتن و هاوكارییه‌كانى ئه‌و گرووپه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ سه‌ركۆنه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌ رێگه‌یان داوه‌ نزیكى شارى سلێمانى و گه‌رمیان بكه‌ونه‌وه‌

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.