دوای ته‌واوبوونی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیا بۆ تۆپی پێ، سیی و یه‌ك هه‌ڵبژارده شان به شانی هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیای میواندار گه‌یشتنه كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی به‌سه‌ر چوار ئاستی جیا دابه‌شكرد، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلینی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فیفا بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان.
ئاستی یه‌كه‌م بریتیه له هه‌ڵبژارده‌كانی ڕوسیای میواندارو ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی مۆندیالی پێشوو و به‌ڕازیل و پۆرتوگال و ئه‌رژه‌نتین و به‌لجیكاو پۆڵه‌نداو فه‌ڕه‌نسا، ئاستی دووه‌م پێكدێت له ئیسپانیا‌و پیرۆ و سویسرا‌و ئینگلته‌راو كۆلۆمبیاو مه‌كسیك و ئۆرگوای و كڕواتیا.
ئاستی سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی دانیمارك و ئایسله‌نداو كۆستاریكاو سوید‌و تونس و میسر‌و سه‌نیگال و ئێران به‌خۆوه ده‌گرێت، ئاستی چواره‌میش پێكهاتووه له سڕبیاو نێجیریا‌و ئوسترالیا‌و ژاپۆن و مه‌غریب و په‌نه‌ماو كۆریای باشوور‌و سعودیه.
تیروپشكی كۆتاییه‌كانی مۆندیالی ڕوسیا له یه‌كی مانگی داهاتوو له مۆسكۆ ڕاده‌كێشرێت، هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌ك ئاست و هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌ك كیشوه‌ریش ناخرێنه یه‌ك گڕوپ، جگه له كیشوه‌ری ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.