Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

 فەرەنسا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات 

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیاش پێشوازیان لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێم کرد
کوردستان TV
100%

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و هانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چوونە ناو دیالۆگ بەبێ دواکەوتن لەسەر بنەمای دەستووری عێراق دەدات.

رایگه‌یاند" ئێمە هانی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ چوونە ناو دیالۆگ بەبێ دواکەوتن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و گونجاو لەگەڵ یەکێتی و سەروەریی عێراق و مافی کورد.

وتیشى" فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتگیرییکردن لە هەوڵەکانی نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی بۆ عێراق، بەڕێز یان کۆبیش.

تێزانین رۆژی چوارشەممە 15-11-2017، نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیاش پێشوازیان لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و رایانگەیاند كه‌ ئاماده‌ن هاوكارى هه‌ولێرو به‌غدا بكه‌ن به‌ ده‌ستپێكردنى دیالۆگ له‌ نێوانیاندا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.