نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان نامه‌یه‌كى له خاتوو فیدێریكا مۆگێرینى، كۆمیسارى باڵاى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و ئاسایشى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه پێگه‌یشت.
له سه‌ره‌تاى نامه‌كه‌یدا خاتوو مۆگێرینى هاوخه‌میى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕیت بۆ قوربانیانى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ى ڕۆژى 12ى ئه‌م مانگه چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشى له قوربانیانى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بكه‌م كه ڕۆژى 12ى نۆڤه‌مبه‌ر هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه".
خاتوو مۆگێرینى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوبه‌شى و سه‌ركرایه‌تیى مه‌سعود بارزانى، خۆشحاڵیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى بۆ ئاماده‌یى و هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه نیشان ده‌دات و نووسیویه‌تى: "ئێمه له نزیكه‌وه و به نیگه‌رانییه‌وه له پێشهاته مه‌یدانییه‌كانمان ڕوانیوه، ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردووش كارى له‌پێشینه‌مان ئه‌وه بووه كه ڕێگرى له توندوتیژى بكرێت له هه‌ر لایه‌نه‌كه‌وه بێت.
هه‌روه‌ها پشتگیریى ئه‌و هه‌وڵانه‌مان كردووه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دراون، وه‌ك ڕێكاره ئه‌منییه‌كان له ناوچه جێناكۆكان. یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌رده‌وامیشه له چاودێریكردنى دۆخه‌كه و هاوكاریى مرۆیى پێشكه‌ش ده‌كات".
له نامه‌كه‌یدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/11/2017 له ڕێگه‌ى خاتوو كلاریس پاستۆرى، نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاوه له هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، خاتوو مۆگێرینى پشتگیریى یه‌كیتیى ئه‌ورووپا بۆ دیالۆگ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان داواى لێ بكه‌ن، یه‌كیتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ هاوكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا، ئه‌وپه‌ڕى ئاماده‌یه هاندان و ئاسانكارى بۆ ئه‌و دیالۆگه بكات كه بزانێت سوودمه‌نده و ئه‌نجامى باشى لێده‌كه‌وێته‌وه".
خاتوو مۆگێرینى له كۆتاییدا جه‌ختى له‌وه كردۆته‌وه كه "نه‌ك به ته‌نها یه‌كێتى و سه‌قامگیریى عێراق، به‌ڵكوو یه‌كێتى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه حكوومییه‌كانیشى بۆ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا گرنگه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.