سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگەیاندووە، ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەو سەعد حەریری، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی لوبنان کردووە و بریاره لە چەند رۆژی داهاتوودا سەعد حەریری لەگەڵ خێزانەکەی لە سعودیەوە بچێتە فەرەنسا، لە کاتێکدا پێش چەند رۆژێک حەریری رایگەیاندبوو، کە لە دوو رۆژی داهاتوودا دەگەڕێتەوە لوبنان، كه‌چى پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوو.
له لایه‌كى تره‌وه جان ئیف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا ئاشكراى كرد كه سه‌رۆكى فه‌رنسا ره‌زامه‌ندى نیشانداوه كه حه‌ریرى له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى تر بگاته فه‌ره‌نسا و سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نزیك حه‌ریری به رویتهرزى راگه‌یاندوه" بریاره سه‌عد حه‌ریری له‌ماوه‌ى 48 كاتژمێرى داهاتوودا له سعودیه‌وه به‌ره‌و فه‌ره‌نسا رێبكه‌وێت.
به‌پێى وته‌ى بەرپرسانی باڵای لوبنان ، سەعد حەریری لە سعودیە دەستبەسەر کراوە و دەست لەکار کێشانەوەکەشی لەژێر گوشاری سعودیە بووە.
تێزانین رۆژی شەممە 4/11/2017، سەعد حەریری، سەرۆک وەزیران لوبنان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە ریازی پایتەختی سعودیە، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاندو هۆکارەکەشی بۆ دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا گەڕاندەوە، كه‌چى دواتر ئێران ئه‌مه‌ى ره‌ت كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه ئه‌مه پلانێكى دارێژراوى سعویه‌و ئیسرائیله له دژى ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.