سوپای میسر كوژرانی سێ چه‌كداری توندڕه‌و و ده‌ستگیركردنی ٧٤ گومانلێكراوی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌قید تامر ریفاعی ، گوته‌بێژی سوپای میسر، رایگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپا له میانی هێرشكردنه سه‌ر ژماره‌یه‌ك حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان له باكووری سینا، سێ چه‌كداری توندڕه‌ویان كوشتووه، هه‌روه‌ها ٧٤ كه‌سیان به گومانی پشتیوانیكردن له گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستگیركردووه.
هه‌روه‌ها له میانی هێرشه‌كه‌دا، پێنج ئۆتۆمبێل و چوار حه‌شارگه‌ی دروستكردنی بۆمبی چێنراو تێكشكێنراوه.
گرووپه توندڕه‌وه‌كان له باكووری سینا بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌وانه‌ش رێكخراوی ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس كه له تشرینی دووه‌می ٢٠١٤دا به‌یعه‌تیان به رێكخراوی داعش دا و دواتر ناوی خۆیان گۆڕی بۆ به‌ناو ویلایه‌تی سینا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.