Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 17:40

ئێران کۆمه‌کى وولاتان بۆ قوربانیانى بوومەلەرزە قبوول ناکات 

پاسداران دەست بەسەر هاوکارییە خۆبەخشەکاندا دەگرن
کوردستان TV
100%

محەمەد جەوادزەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی هیچ هاوکارییەک قبوڵ ناکات بۆ زیانلێکەوتووانی رۆژهەڵاتی کوردستان، كه‌ پێشتر 8 وولاتى جیهان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكارى كردنى لێقه‌وماوانى پارێزگای کرماشان  نیشانداوه‌.

به‌هۆى بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان زیاتر لە 550 کەس گیانیان لەدەست داوه‌ و زیاتر لە 9 هەزار کەسیش بریندار بوون، كه‌ زۆربه‌ى قوربانیان باس لەوە دەکەن سووپای پاسداران دەست بەسەر هاوکارییە خۆبەخشەکاندا دەگرن و ناهێلن هاوكاریه‌كان بگه‌نه‌ قوربانیان.

تێزانین کاتژمێر 9:20 خولەکی شەوی یەکشەممە به‌روارى 12/11/2017 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕیی 7.2 پلەی رێختەر، له‌ هه‌رێمى كوردستان و رۆژهه‌لاتى كوردستان روویدا ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانى زۆرى ماددى و گیانى به‌ر شارى  کرماشانى رۆژهه‌لاتى كوردستان كه‌وت.


 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.