Erbil 36°C سێشەممە 10 ئەیلوول 21:28

یاریده‌ده‌رێکی پێشووی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بانگهێشتی دادگا ده‌کرێت

چوار تۆمه‌تی ئاراسته‌ كراوه‌
کوردستان TV
100%

ره‌حیم مه‌شائی، یاریده‌ده‌ری پێشووی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌ تۆمی پڕوپاگه‌نده‌كردن دژ به‌ رژێم له‌ لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئێرانه‌وه‌ بانگهێشت كرا.

سایتی دۆله‌تی به‌هار نزیك له‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هه‌واڵێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ مه‌شائی له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ به‌ تۆمه‌تی تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن به‌ سه‌رۆك، پڕوپاگه‌نده‌كردن دژ به‌ رژێم، به‌كارهێنانی داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت و هاندانی خه‌ڵك بۆ دوژمنایه‌تی و رق و كینه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا بانگهێشت كراوه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ پێنج رۆژ مۆڵه‌ت دیاریكراوه‌ بۆ ناوبراو تاكو بچێته‌ دادگا، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ نه‌بوو ئه‌وا راپێچ ده‌كرێت.

له‌ ماوه‌ی سه‌ركۆماریی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا، مه‌شائی یه‌كێك بوو له‌و دوو كه‌سه‌ی زۆر نزیك بووه‌ له‌ سه‌ركۆمار و دۆستی ناوبراو بووه‌ و له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی ٩ و ١٠ی ئێرانیشدا یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می سه‌ركۆمار بوو.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.