Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:51

کەنەدا هاوخەمیی بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی هه‌رێمى کوردستان و رۆژهه‌لاتى کوردستان ده‌ربڕى

جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا 
کوردستان TV
100%

جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا هاوسۆزیی و هاوخەمیی هاووڵاتییانی کەنەدای بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردووی هه‌رێمى كوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و عێراق و ئێران، دەربڕی.

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، هەواڵێکی ناخۆش و تراژیدی لە عێراق و ئێرانەوە بیستمان.

شەوی یەکشەممە 12-11-2017 بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەر چوار پارچەی کوردستان و عێراق و ئێرانی هەژاند، بەهۆیەوە لە هه‌رێمى کوردستان 8 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و 535 هاونیشتمانی دیکەش بریندار بوون. زۆرترینی کوژراو و بریندارەکان لە دەربەندیخان و کەلار بوون. 

لە راگەیێندراوێکیشدا وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند: "بەهۆی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو 407 کەس لە رۆژهه‌لاتى كوردستان گیانیان لەدەستداوەو 6 هەزار کەسیش برینداربوون، كه‌ زۆربەی قوربانییەکان خەڵکی پارێزگای کرماشانن.

تێزانین شەوی رابردوو 12-11-2017 بوومەلەرزەیەكی بەهێز هەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند و بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە له‌نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە، گوڕەكەشی لەنێوان 7 بۆ 7.6 پلەی رێختەر بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.