Erbil -2°C شەممە 04 کانوونی دووەم 05:41

نێچیرڤان بارزانی: تورکیا دراوسێی ئێمه‌یه‌و هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیه‌کی باشمان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌

نێچیرڤان بارزانی نیگه‌رانی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر زه‌ره‌رو زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ ده‌ربری
نێچیرڤان بارزانی: توركیا دراوسێی ئێمه‌یه‌و هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هرێمی كوردستان كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و له‌م كۆنفِرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌دا بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا .

له‌ سه‌ره‌تای كونفڕانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی نیگه‌رانی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر  زه‌ره‌رو زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌ربری و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی  كه‌س و كاری قوربانیه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشووری كوردستان  كرد.

راشیگه‌یاند زیانی گیانی و مادیی زۆر هه‌یه‌و لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ دروست ده‌كه‌ین.

دواتر سوپاسی حكومه‌تی توركیای كرد بۆ ناردنی ئه‌و هاوكاریانه‌ی بۆ زیان لێكه‌وتوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی هه‌رێمی كوردستانی ناردووه‌ و رایگه‌یاند توركیا دراوسێی ئێمه‌یه‌و هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشمان هه‌یه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ناردنی به‌شه‌  بودجه‌ی كوردستان له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند تێبینیه‌كانی خۆمان له‌ سه‌ر بودجه‌ی 2018 بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ناردووه‌و چاوه‌رێی وه‌ڵامین قبوڵیش ناكه‌ین بودجه‌ی هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی په‌لاماردانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان رایگه‌یاند  هیچ جم و جۆڵێكی سه‌ربازی دوای ئاگربه‌سته‌ كاتیه‌كه‌ له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ به‌دی نه‌كراوه‌.

ده‌رباره‌ی نه‌ناردنی ده‌رمان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمان له‌ كۆگاكانی ده‌رمانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاد نه‌ناردنی ده‌رمان له‌ لایه‌ن به‌غدا كێشه‌كان زیاتر ده‌كات و ئێمه‌ پێویستمان به‌ ده‌رمانه‌ له‌به‌ر بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر ئاواره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ قورسایی زیاتری له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم دروستكردووه‌.

راشیگه‌یاند كه‌ ده‌بێ پشت به‌ ده‌ستور ببه‌ستین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌رباره‌ی دابین كردنی سوته‌مه‌نی نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند تواناكانمان بۆ دابین كردنی سووته‌مه‌نی سنورداره‌.

ده‌رباره‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی كۆسره‌ت ره‌سول نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: نیگه‌رانین به‌ تێكچوونى باری ته‌ندروستی به‌رێز كۆسره‌ت ره‌سول و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ دكتۆره‌كان و كاك ده‌رباز له‌سه‌ر خه‌تین بۆ ئاگادار بوون له‌ باری ته‌ندروستى به‌رێزیان كه‌خۆشبه‌ختانه‌ بارودۆخی به‌ره‌و باشبوون ده‌چێت و چاوه‌رێ ده‌كه‌ین به‌ زووترین كات ته‌ندروستی باش ببێته‌وه‌و بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی.

راشیگه‌یاند سیستمێكی رێك و پێكی بایۆمه‌تریمان هه‌یه‌ و لیستی مووچه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ بایۆمه‌تریه‌ ئاماده‌ كردووه‌، راشیگه‌یاند به‌غدا ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ ده‌توانێ  به‌و سیستمه‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بدات.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند تا ئێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ دانووستاندن له‌گه‌ڵ عێراق نیه‌و واده‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌، راشیگه‌یاند: بۆ سه‌قامگیری پێویسته‌ هه‌ردوولامان له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆ دابنیشین و كێشه‌كان به‌ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ین ، ئه‌گه‌ریش به‌غدا پابه‌ند نه‌بێ ئه‌وا ئه‌و به‌زم و ره‌زمه‌ هه‌ر ده‌مێنێت وگه‌لی كوردیش حه‌قی یاسایی خۆیه‌تی داوای مافی خۆی بكات، هه‌روه‌ها وتیشی له‌ ده‌ستووری عێراقدا هاتووه‌ راسته‌وخۆ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ل هه‌رێمدا بكرێت نه‌ك پارێزگاكان. 

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی كاركردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن رایگه‌یاند: هیواداریین به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت و چیتر پێشێلی ده‌ستوور نه‌كرێت و رێگه‌ بدرێت میدیا ئازادانه‌ كار بكات.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ل ئێران  نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران باش بێت ئێمه‌ دراوسێی یه‌كترین، سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كانى په‌روێز خان و حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند قسه‌مان له‌گه‌ل ده‌سه‌لاتدارانی ئێران كردووه‌و هیواداریشین له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا بكرێنه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ به‌غدا نه‌یده‌توانی رووبه‌رووی داعش ببێته‌وه‌ به‌ ئاسانی و موسل  رزگار بكه‌ن راشی گه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه‌ سه‌ر به‌ سیستمی به‌رگری عێراقه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گۆرانیش نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند: من خۆم شه‌خسی نابینم گۆران كێشه‌ دروست بكات و پێویسته‌ به‌ هه‌موو لایه‌كمان له‌ بیری سه‌قامگیریو ته‌بایی گه‌له‌كه‌ماندا بین.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.