Erbil 42°C شەممە 20 تەمووز 13:26

به‌شێکی چیای زمناکۆ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه‌ داڕماوه‌

تا ئێستاش داڕمانی چیاكه‌ به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسی داڕمانی گه‌وره‌تری لێده‌كرێت
به‌شێكی چیای زمناكۆ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه‌ داڕماوه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌رزی پله‌ی رێخته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌ چیای به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان (زمناكۆ) داڕماوه‌ .

به‌ پێی زانیاریه‌كانی په‌یامنێری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان تا ئێستاش داڕمانی چیاكه‌ به‌رده‌وامه‌ و مه‌ترسی داڕمانی گه‌وره‌تری لێده‌كرێت .

شه‌وی رابردوو بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی مادی و گیانی لێكه‌وته‌وه‌

شیاوی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ جارێكی تر بومه‌له‌رزه‌ له‌ كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخانی  دایه‌وه‌و نیگه‌رانی و دڵه‌راوكێی لای دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ تایبه‌تى و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی دروست كردووه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.