Erbil 20°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 20:43

بومه‌له‌رزه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شارى سه‌رپێلی زه‌هاوی به‌ بێ نه‌خۆشخانه‌ هێشته‌وه‌

ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و روخاوه‌
بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ر پێلی زه‌هاوی بێ نه‌خۆشخانه‌ كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

له‌ ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رپێڵی زه‌هاو به‌ ته‌واوه‌تی روخاوه‌ .

فه‌رهاد ته‌جری په‌رله‌مانتاری ئێران و نوێنه‌ری خه‌ڵكی سه‌رپێلی زه‌هاو له‌ په‌رله‌مانی ئێران به‌ ئاژانسی ئیلنای ئێرانی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ شاری سه‌رپێلی زه‌هاو ته‌نیا یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و روخاوه‌ .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌هۆی روخانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش و كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی نه‌خۆشخانه‌كه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

هه‌ر له‌وباره‌شه‌وه‌ ئاژانسی فارس نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رپێلی زه‌هاو به‌ ته‌واوه‌تی وێران بووه‌ و له‌ئێستاشدا نه‌بوونی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانیشتوانی شاره‌كه‌ دروستكردووه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.