Erbil 8°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:43

سعوودیه‌ داوا ده‌کات کۆمکاری عه‌ره‌بی به‌خێرایی سه‌باره‌ت به‌ ئێران کۆببێته‌وه‌

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سعوودیه‌ داوا ده‌كات كۆمكاری عه‌ره‌بی به‌خێرایی سه‌باره‌ت به‌ ئێران كۆببێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سعوودیه‌ داوای له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بیی كردووه‌ تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا بكات سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ كاروباری ناوچه‌كه‌دا.

ئاژانسی رۆیته‌رز رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ به‌ڕێوه‌بچێت و له‌ ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بیدا ده‌بێت.

ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سعوودیه‌ و ئێران دوای ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌ی له‌ خاكی یه‌مه‌نه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ریاز په‌ره‌ی سه‌ندووه‌، چونكه‌ ریاز پێیوایه‌ كه‌ تاران له‌ پشت ئه‌و هێرشه‌ بووه‌ و ئه‌وه‌ش وه‌ك راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی سعوودیه‌ ده‌زانێت، به‌ڵام ئێران ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكیش  كه‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دوای داواكه‌ی سعوودیه‌ له‌ كۆمكاری عه‌ره‌بیی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ قاهیره‌، وڵاتانی به‌حره‌ین و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها جیبووتی كه‌ ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی كۆمكاری به‌ده‌سته‌، وه‌ڵامیان ئه‌رێنی بووه‌ بۆ داوای كۆبوونه‌وه‌كه‌.


سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.