Erbil 26°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 02:25

ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ڕەوشی ئافرەتان لە ھەرێم خرایه‌روو

ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبووەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 12/11/2017، شاندێکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، لەگەڵ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە.

شاندەکەی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، پێکھاتبوو لە پەخشان زەنگنە، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەن، کۆسار کەریم رۆژ و دڵخواز عەبدولڵا، ئەندامانی ئەنجومەن، فلۆرین گۆرگیس سێودین، بەڕێوەبەری گشتی دیوان، سەردانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیان کرد، لەگەڵ محەمەد ھاودیانی، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەشدا گفتوگۆ کرا لەسەر دانانی پلانی سێکتەری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی رەوشی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستاندا.

ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ڕەوشی ئافرەتان لە ھەرێمی کوردستاندا، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (19)ی ئەنجومەنی وەزیران، بەبڕیاری ژمارە 98 لە 22/11/2016 پەسند کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.