بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بەعەرەبکردنی کەرکووک و خورماتوو بەردەوامی ھەیەو دەلێت "خێزانی و ماڵی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ کەرکووک دەگوازرێنەوە".
ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، رايگەیاند: "بەعەرەبکردنی کەرکووک دەستی پێکردووە، لە خورماتووش خەڵکێکی زۆری عەرەب و خێزانی چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بۆ گەرەکە کوردییەکان ھێنراون و ماڵە کوردەکان داگیر کراون، تائێستاش خەڵکێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامن لە چوونیان بۆ کەرکووک".
بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوەش روون کردووەتەوە، کە بەداخەوە دیسان عێراق لەژێر ناونیشانێکی دیکە دەیەوێت ئەو شارە تەعریب بکاتەوە، سەرجەم قوتابخانە کوردییەکانیش ماڵە عەرەبەکانی تێدا دانراون و سەرجەم منداڵانی خورماتوو و کەرکووک، لە خوێندن بێ بەش کراون، لە کاتێکدا ھیچ چارەنووسێکی ھەنووکەیی بۆ چارەسەری ئەو ناوچانە نییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.