ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12/ 11/ 2017 ، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى عه‌بادى ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2018 ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه، كه ئاماژه به‌ناوى پارێزگاكانى باكوور نه‌دراوه و حكوومه‌ت پابه‌نده به‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆیه.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسنگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ڕایگه‌یاند: "ماده‌ى 143 له ده‌ستوورى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك، پێكه‌وه هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه ده‌ستوورى عێراق مه‌رجه‌عى هه‌موو پێكهاته‌كانه و حكوومه‌تى عێراقیش پابه‌نده به ده‌ستووره‌وه، بۆیه هه‌موو ماده و بڕگه‌كانى جێبه‌جێ ده‌كات.
به‌پێی ڕه‌شنووسى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵه 2018، پشكى هه‌رێمى كوردستان له 17% بۆ 12.67 كه‌م كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌كه‌ى كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى عێراقه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڕى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2018 بریتییه له 108 ترلیۆن و 113 ملیۆن دینار (نزیكه‌ى 91 ملیار دۆلار) و بڕى كورتهێنانیش بریتییه له نزیكه‌ى 19 ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.