دوای ، دەركردن و هەڵاتنی چەكدارانی تیرۆریستی داعش دەسەلاتدارانی عێراق گۆڕێكی بە كۆمەڵیان نزیك شاری حەویجە دۆزییەوە كە 400 تەرمی تێدا بووە .
قوربانیانی ئەم گۆرە بە كۆمەڵە هەندێكیان جل و بەرگی ئاسایی خۆیانیان لە بەردا بوو ، هەندێكیشیان بەرگی تایبەت كە لە لایەن چەكدارانی تیرۆریستی داعشەوە بە زۆر لە بەریان كرابوون بەوەی ئەوانە لە سێدارە دراون .
مورتەزا لعێبی فەرماندەی سەربازی عێراقی رایگەیاند كە سوپای عێراق ئەم گۆڕە بە كۆمەڵانەیان دۆزییەوە دوای ئەوەی دانیشتوانی ناوچەكە ئاگاداریان كردنەوە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.