Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:37

جێمز ووڵسى: ده‌بێت ئه‌مریکا بنکه‌کانى سوپاى پاسداران و بنکه‌ ئه‌تۆمییه‌کانى ئێران له‌ناوببات

جێمز ووڵسى به‌ڕێوبه‌رى پێشووى سى ئاى ئه‌ى
جێمز ووڵسى: ده‌بێت ئه‌مریكا بنكه‌كانى سوپاى پاسداران و بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران له‌ناوببات
کوردستان TV
100%

جێمز ووڵسى به‌ڕێوبه‌رى پێشووى سى ئاى ئه‌ى له‌ چاوپێكه‌وتنێیكدا له‌گه‌ڵ ڕوژنامه‌ى ئۆرشه‌لیم پۆستدا ڕایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌مریكا بنكه‌كانى سوپاى پاسدارانى ئێران و داممه‌زراوه‌ ئه‌تومییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ناوببات ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئێرانى به‌ سه‌رچاوه‌ى ناسه‌قامگیرى له‌ ڕ‌وژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نێت. 

جێمز ووڵسى ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌تۆمى و تیرۆرستییه‌كانى ئێران، ده‌بیت ئه‌مریكا به‌فه‌رمى بنكه‌كانى سوپاى پاسداران و دامه‌زراوه‌كانى ناوه‌كى ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوببات. 

هه‌روه‌ها وتیشى ده‌ستبه‌رداگرتنى كه‌شتییه‌ ئه‌مریكیه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ له‌ نزیك دوورگه‌ى فارس له‌ مانگى كانونى دووه‌مى 2016 دا، به‌مه‌به‌ستى شه‌ڕ بوو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌. 

ووڵسى وتیشى پێویسته‌ له‌به‌رى ئه‌وه‌ى ته‌نیا قسه‌ بكرێت ده‌بێت به‌ كرده‌وه‌ هه‌ر شتێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌یه‌ له‌ناوببرێت.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانى ڕایگه‌یاند: جارێكى دیكه‌ كه‌ سوپا به‌ جۆرێك چاوى له‌ ئیمه‌ كرد ده‌بێت 6 تا 12 بۆمبى 7 تونى به‌سه‌ر بنكه‌كانیان دابده‌ین .

جێمز ووڵسى به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى سى ئاى ئه‌ى بووه‌ له‌ ماوه‌ى ساڵه‌كانى 1993 تا 1995 له‌ ئیداره‌ى بیڵ كڵنتن بووه‌ كه‌ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا بوو . 

له‌ THE JEURSALEM POST 
وه‌رگێڕان سیروان عه‌زیز
 
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.