قاسم ئه‌عره‌جی وه‌زیری ناوخۆی عێراق رۆژی شه‌ممه یازده‌ی نۆڤه‌مبه‌ر رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی 41 كه‌سی به ره‌گه‌ز ئێرانیان ده‌ستگیر كردووه كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڤیزایان هه‌بێت هاتوونه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه .
ئه‌عره‌جی وتیشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق هۆشداریداوه به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه ناو خاكی ئه‌م وڵاته، خۆیان بپارێزن له هه‌ر جۆره چالاكییه‌كی سیاسی كه ببێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی .
ناوبراو هۆشداریدا كه هه‌ڵوێستی توندیان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت و له خاكی عێراق ده‌ریان ده‌كه‌ن .
هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێدایه كه ئه‌م دوو وڵاته پلانیان هه‌بوو هاوڵاتیانیان به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی وڵاتانی یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م پلانه به‌بێ ئه‌نجام ماوه‌ته‌وه و به فه‌رمی نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه .
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بیه
مه‌سعود مه‌عروف / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.