Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:58

تۆپی تایبه‌ت به‌ یاریه‌کانی مۆندیال نمایشکرا

له‌ ڕێگای میدیاكانه‌وه تۆپه‌كه‌ نمایشكرد
کوردستان TV
100%


له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا تۆپی تایبه‌ت به‌ یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی ڕوسیا نمایشكرا.

چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئێستاو پێشووی جیهان به‌شداریان له‌ نمایشی تۆپه‌كه‌ كرد كه كۆمپانیای ئه‌دیداسیی جیهانی تایبه‌تمه‌ند‌ به‌ پێداویستی وه‌رزشیی، تۆپی تایبه‌ت به‌ یاریه‌كانی مۆندیاله‌كه‌ی دروستكردوه‌و له‌ ڕێگای میدیاكانه‌وه تۆپه‌كه‌ی‌ نمایشكرد.

دیزاینی‌ تۆپی مۆندیالی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ به‌ هاوشێوه‌ی تۆپی مۆندیالی هه‌زارونۆسه‌دوحه‌فتای مه‌كسیك دروستكراوه‌ كه‌ ناوی تێلی ستاره.

 هه‌ریه‌ك له‌ چابی ئه‌ڵۆنسۆی ئیسپانی و دێل پیێرۆی ئیتاڵی و زێنه‌دین زێدانی فه‌ڕه‌نسی و ڕیكاردۆ كاكای به‌ڕازیلی و لۆكاس پۆدۆلسكی ئه‌ڵمانی و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه به‌شداریان له‌ نمایشی تۆپه‌كه‌ كرد.

هاوكات لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ نمایشێكی تایبه‌تی تۆپه‌كه‌ی كرد.

ڕكابه‌ریه‌كانی بیستویه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی جیهان بۆ تۆپی پێ له‌ چوارده‌ی حوزه‌یران تا پازده‌ی ته‌مموزی ساڵی داهاتوو به‌ به‌شداری سیی و دوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ یاریگاكانی وڵاتی ڕوسیا‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.