Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 16:19

عێراق دوو شێخى شیعه‌ى به‌حرێنى ده‌ستگیر ده‌کات

هه‌ردوو شێخه‌كه‌ بۆ به‌شداری له‌ یادى چله‌ى (ئیمام حسێن) له‌ عێراقن
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌ى "قودسى عه‌ره‌بی" له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه‌، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ دوێنێ هه‌ینی 10/ 11/ 2017 فه‌رمانى گرتن بۆ هه‌ریه‌ك له‌، شێخ (مه‌یسه‌م جومرى) و (مورته‌زا سندی) ده‌ركراوه‌، كه‌ هه‌ردووكیان ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌حره‌ینییان هه‌یه‌ و به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی یادى چله‌ى (ئیمام حسێن) سه‌ردانى عێراقیان كردووه‌.

هه‌ردوو كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ شیعه‌كه‌ به‌حره‌ینین و هۆكارى ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمی یاده‌ى چله‌ى (ئیمام حسێن) چالاكی سیاسی تائیفییان ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌و چالاكییانه‌ش خراپه‌یان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و دراوسێكانى ده‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.