Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:30

قوبرس چه‌ک بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێت

پێشتر قوبرس دوو باری چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ناردووە
کوردستان TV
100%


وولاتى قوبرس ده‌یه‌وێت جارێكى تر چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه‌ بنێرێت و بەپێی هەواڵکی ئاژانسی (ئەسۆشێیتد پرێس)، ئایۆنیس کاسۆلیدس، وەزیری دەرەوەی قوبرس رایگەیاندووە، ناردنی چەک بۆ هه‌رێمى کوردستان بە هەماهەنگیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەبێت.

کاسۆلیدس هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت و چەکی زیاتر بۆ پێشمەرگە دەنێرێت.

تێزانین پێشتر و لە میانی شەڕی دژی داعش، قوبرس دوو باری چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ناردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.