Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:59

نەشتەرگەری بۆ کۆسرەت رەسول ئه‌نجام دراوه‌و بارى ته‌ندروستى جێگیره‌

لەبارەی باری تەندروستیی کۆسرەت رەسول عەلی، پرێس کۆنفرانسێک ئەنجام درا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، کۆسرەت رەسول عەلی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باری تەندروستی تێکچوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، نەشتەرگەریه‌كى بۆ ئه‌نجام درا.

له‌م باره‌وه‌ دەرباز کۆسرەت رەسول عەلی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کوڕی جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، لەگەڵ د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لەبارەی باری تەندروستیی کۆسرەت رەسول عەلی، پرێس کۆنفرانسێکیان ئەنجام دا.

لەو پرێس کۆنفرانسەدا، دەرباز کۆسرەت، رایگەیاند: "ئەمڕۆ بەیانی تەندروستی باوکمان تێکچوو، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، پێویست بوو نەشتەرگەری بۆ بکرێت، دواى نەشتەرگەری، ئێستا باری تەندروستی جێگیرە".

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ د. رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند" نەخۆشییەکەی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی، ریخۆڵەی تووشی گیران ببوو، نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ کرا".

ئەوەشی خستە ڕوو" کۆسرەت رەسول، ماوەی 72 کاتژمێر لە ژێر چاودێری پزیشکی دەمێنێتەوە و ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.