حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاندووە، بەشێک لە مووچەی چەکدارەکانی ئەو میلییشیایانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لایەنەکان بەکاردێت و نادرێت بەو چەکدارانە.
حەیدەر عەبادی هەروەها رایگەیاندووە، ناوی وەهمی لە لیستی چەکدارانی حەشدی شەعبیدا هەن و بەرپرسەکانی ئەو میلیشیایانە بە ناوی خەڵک، پارە وەردەگرن.
حەشدی شەعبی لە نزیکەی 67 میلیشیای شیعەمەزهەبی عێراقی پێک دێت. بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دوای هەرەس پێهێنانی سوپای عێراق لە مانگی حوزەیرانی2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دروست بووە و سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتیی ماددی و سەربازی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.