دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له پارێزگای كه‌ركووك و هه‌بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى نووسینگه‌ى كه‌ركووك كه نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكات و نه‌توانێ ئاڵای پیرۆزى كوردستان هه‌ڵبدات.
راگه‌یه‌ندراوێك له دیوانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی خراپیی بارودۆخی ئێستای پارێزگای كه‌ركووك و هه‌بوونى مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى نووسینگه‌ى كه‌ركووكى په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكاری و زێده‌ڕۆییانه‌ى به‌هۆی ناسه‌قامگیریی ئاسایش و سه‌روه‌رنه‌بوونى یاساوه كراوه‌ته سه‌ر شكۆی په‌رله‌مان و زۆربه‌ى دۆسییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانى نوسینگه‌كه‌مان له‌و شاره به‌تاڵانى براوه، سه‌ربارى ئه‌مانه نوسینگه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بكات و نه‌توانێ ئاڵای پیرۆزى كوردستان هه‌ڵبدات.
بۆیه بڕیارماندا به كشانه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌مان بۆ نێو بینای سه‌ره‌كیی په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ڵپه‌ساردنى كاره‌كانمان له‌و پارێزگایه بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى و تا ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخى شاره‌كه.
دیوانى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
9/11/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.