وه‌ك ڕێزگرتنێك له شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش له مۆزه‌خانه‌ی شه‌هیدانی سۆران، ڕێوڕه‌سمێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه به‌ڕێوه چوو، هاوكات ڕێز له ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن گیرا.
شادیه محیه‌دین سه‌رپه‌رشتیاری مۆزه‌خانه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی شه‌هیدانی سۆران ڕاگه‌یاند: وه‌ك ڕێزگرتنێك له خه‌بات و به‌رخودانی شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌داعش، چه‌ند چالاكییهكییهمان بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی 132 شه‌هیدی شه‌ڕی دژ به داعش له سنووره‌كه‌مان ئه‌نجام دا.
زیاتر گووتی: به پێویستیان زانی له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا ، ڕێز له ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن بگرن، كه ڕۆڵیان له گه‌یاندنی كار و چالاكییه‌كانی مۆزه‌خانه‌كه‌مان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران، هه‌بووه.
شایانی باسه ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و كه‌ناڵانه خه‌ڵاتی رێز لێنانی پێیبه‌خشرا.
سه‌رچاوه/مالپبهری زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.