Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:31

ڕاکان جبوورى داوا له‌ عه‌بادى ده‌کات هێزى زیاتر بنێرێته‌ که‌رکووک

ڕاكان جبوورى پارێزگاره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركووك
کوردستان TV
100%


ڕاكان جبوورى، كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه‌ به‌ پارێزگاى كه‌ركووك دیاری كراوه‌، ڕایگه‌یاند: "ژماره‌ى هێزه‌كان و پۆلیس له‌ پارێزگاكه‌ كه‌مه‌ و پێویستمان به‌هێزى سه‌ربازى زیاتره‌، چونكه‌ ڕووبه‌رى پارێزگاكه‌ فراوانه‌ و كۆنترۆڵ ناكرێت.

پارێزگاره‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركووك، دواى ئه‌نجامدانى دوو ته‌قینه‌وه‌ى خۆكوژى له‌ دوو باره‌گاى میلیشیاكانى سه‌ر به‌ ئێران، داواى له‌ عه‌بادى كرد، هێزی سه‌ربازی زیاتر ڕه‌وانه‌ى پارێزگاكه‌ بكات.
 
ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ دوو باره‌گاى میلیشیاكانى سه‌رایا سه‌لام و عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له‌ ناو كه‌ركووك ڕوویاندا و له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا و 16ى دیكه‌ش بریندار بوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.