Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:29

میلیشیای حزبوڵای عێراقی: بە شانازییەوە دوژمنی ئەمریکاین

ئەو میلیشیایە بە سواری تانكی ئەبرامزی ئەمریكی هێرشیان كردە سەر كوردستان و كەركووك
میلیشیای حزبوڵای عێراقی: بە شانازییەوە دوژمنی ئەمریكاین
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی فەرمی میلیشیای حزبوڵای عێراقی كە بەشێكە لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی شیعی عێراق و لەلایەن ئێرانەوە بەڕێوە دەبرێن، رایگەیاند ئێمە شانازی دەكەین كە دوژمنی ئەمریكاین.


میلیشیای حزبوڵای عێراقی لە پاڵ میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق، ڕۆڵی سەرەكیان گێڕا لە هێرشەكانیان بۆ سەر كوردستان، هاوكاری سوپای پاسدارانی ئێرانیان كرد. بە جۆرێك چەكدارانی ئەو میلیشیایە بە سواری تانكی ئەبرامزی ئەمریكی هێرشیان كردە سەر كوردستان و كەركووك و چەندین ناوچەی كوردستانیان داگیر كرد.


جەعفەر حوسەینی گوتەبێژی سەربازی بە ناوی كەتایبی حزبوڵای عێراقی كە یەكێ لە میلیشیا گەورەكانی حەشدی شەعبیە رایگەیاند  ئەمریكا لە 2010وە دەستی كردووە بە ریزبەندكردنی میلیشیاكان لە لیستی تیرۆری خۆیدا، بۆ ئێمە شانازیە دوژمنی ئەمریكا بین.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.