Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 07:39

دوو چه‌کداری سوپای پاسدارانی ئێران له‌ کرمان کوژران

تادێت پێكدادانه‌كان روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو له‌ پارێزگای كرمان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران شه‌ڕو پێكدان له‌ نێوان سوپای پاسدارانی ئه‌و وڵاته‌و چه‌ند چه‌كدراێكی نه‌ناسراو روویداوه‌ و له‌ ئاكامدا دوو چه‌كداری سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بووه‌.

هه‌روه‌ها ئێواره‌ی 2017/11/3  به‌هۆی تێكه‌ڵچوونی گرووپێكی نه‌ناسراوی چه‌كداری له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی سوپای پاسداران له‌ ده‌وروبه‌ری شاری چالدێرانی سه‌ر به‌ پارێزگای ورمێ، لانێكه‌م هه‌شت چه‌كداری سوپای پاسدارانی ئێران كوژراون.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌نێو ئێران رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی نه‌ناسراو ده‌ستی پێكردووه‌و تا ئێستا هیچ گرووپێك ئه‌و چالاكییانه‌ی به‌ ئه‌ستۆی خۆی نه‌گرتووه‌، تادێت پێكدادانه‌كان روو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.