Erbil 32°C دووشەممە 09 ئەیلوول 21:00

ناتانیاهۆ: به‌ کردار له‌ دژی پاوانخوازیی ئێران ده‌وه‌ستینه‌وه‌

له‌ توویتێكیدا كه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆكی حكوومه‌تی لوبنان كه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی سەعد حەریری، سەرۆکوەزیرانی لوبنان له‌ توویتێكیدا كه‌ له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ رایگەیاند: "ئەمە زەنگێکە بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوەکو بە کردار دژی پاوانخوازیی ئێران بووەستینەوە".
 
سه‌عد حه‌ریرى، سه‌رۆكى ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ى حكوومه‌تى لوبنان، ئه‌مڕۆ له‌ شارى ڕیاز، پایته‌ختى سعوودیه‌وه‌ ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى له‌ په‌خشێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵى (موسته‌قبه‌ل)ه‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌ و حزبوڵڵاى لوبنانى به‌خۆسه‌پاندن تۆمه‌تبار كرد، هاوكاتو به‌رپرسیارێتى داڕمان و تێكدانى وڵاتانى عه‌ره‌بى، خسته‌ ئه‌ستۆى تاران.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.