Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 20:15

چه‌کدارانی حەشدی شەعبی داوای موچه‌ ده‌که‌ن

گرتەیەكی ڤیدیۆی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بڵاو بووەتەوە
کوردستان TV
100%

گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دژی نه‌دانی موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زاییان رێكخست و داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن و چه‌كداره‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ هه‌موو كرێچین و خاوه‌ن منداڵاین موچه‌ی خۆمان ده‌وێت.

گرتەیەكی ڤیدیۆی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بڵاو بووەتەوە و تێیدا چەكدارانی حەشدی شەعبی هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

لە گرتە ڤیدیۆكەدا چەكدارێكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەناوی عەدنان شەحمانی دەڵێ، ئێمە چین؟ خزمەتكارین بۆ مووچەمان نادەنێ، دوو مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و خێزاندارین و لە خانووی كرێشداین.

هەروەها دەڵێن، هاتنی ئێمە بۆ ڕیزی حەشد لە پێناوی بەدەنگەوەهاتنی بانگەوازەكەی مەرجەعییەت بووە، ئێمە ئێستە و داهاتوویش خزمەتكاری مەرجەعییەتین، بۆیە داوا و هۆشداری بە ئەبو مەهدی موهەندیس و مەرجەعییەت و عەبادی دەدەین، ئێمە مووچەكانی خۆمانمان دەوێ و دوو مانگ تێپەڕیوە، ئێمە یەك دینارمان وەرنەگرتووە و لە خانووی كرێشداین.

قسەكانی ئەو چەكدارەی حەشدی شەعبی لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراقیش لە كێشەیەكی گەورەی ئابووریدایە و قەرزی بەغدا بە 115 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و كورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵیش 30 تریلیۆن دینارە، بەڵام بەشێك لە میدیاكانی كوردی بانگەشە بۆ حكوومەتی عێراق دەكەن و هەندێ لە بەرپرسان و گرووپە ناپاكەكەیش پڕوپاگەندە بۆ بەغدا دەكەن و دەڵێن بەغدا بەڵێنی داوە كە مووچە بۆ كارمەندانی كوردستان دەنێرێ، بەڵام كاتێك خەڵكی ئەو ڤیدیۆیەیان بڵاو كردەوە و لەو بەرپرسانە دەپرسن، ئەگەر ئەوان مووچەی حەشدیان بۆ دابین نەكرێ، چۆن مووچە بە ئێمە دەدەن؟، بۆچی بوونەتە بڵاوكەرەوەی درۆ و چەواشەكارییەكانی بەغدا لە كاتێكدا ئەوانیش گرفتی گەورەی دارایییان هەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.