Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:16

په‌رله‌مانتارێک:عەبادی بەتەنھا ناتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات

چونکە گرفتی لەگەڵ چواردەورەکەی خۆیدا ھەیە
کوردستان TV
100%


ئەحمەد حاجی ڕەشید، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "حەیدەر عەبادی، کاتێک وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بووە، بۆ ماوەی مانگێک لە لێژنەیەکدا پێکەوە کارمان کردووە، بێگومان ئەوەندەی من ئاگاداربم عەبادی، تاوەکو بتوانێت مامەڵە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی خۆی و گرووپەکەی دەکات، ئینجا مامەڵە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی عێراق دەکات، دوای ئەوانە بیر لەوە دەکاتەوە مامەڵە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان بکات".

بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستە روو، کە ھەموو کەسێکی سیاسی بەرژەوەندخوازە، بۆیە حەیدەر عەبادی، بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆی زاڵ دەکات، بەسەر بەرژەوەندی گشتیی ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.

ئاشکراشی کرد: "حەیدەر عەبادی، ناتوانێ بە تەنھا بڕیار لەسەر ئەوە بدات کە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دابین بکات، چونکە گرفتی لەگەڵ چواردەورەکەی خۆیدا ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ستافەکەی نووری مالکی، کەمینیان بۆ حەیدەر عەبادی داناوە، ئەگەر عەبادی یەک سەرپێچی لاوەکی بکات، یان بودجە سەرف بکات، ھەڵایەکی گەورەی بۆ دەنێنەوە".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.