لوتکەی تاران، بۆ تاوتوێکردنی شەڕی دژ بە تیرۆر و قەیرانەکانی ناوچەکە بە بەشداری سەرۆکی رووسیا و ئێران و ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەبەشداری ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاو حەسەن رووحانی، سەرۆک کۆمار ئێران و ئیلھام عەلیێڤ، سەرک کۆماری ئازەربایجان لوتکەی تاران بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەڕێوەدەچێت.
ئامانج لە لوتکەکە دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەشە لەنێوان ئەو وڵاتانەدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر لە ناوچەکەدا.
بڕیارە لە لوتکەکەدا بەدەر لە تاوتوێکردنی پرسی تیرۆر و بازرگانی بەمادەی هۆشبەر، باس لە بازاڕەکانی هایدرۆ کاربۆن و گاز و سەرچاوە سرووشتییەکانی دیکەش بکرێت.
لە کۆبوونەوەی دووقۆڵی پووتین و رووحانی باس لە بارودۆخی سووریا دەکرێت و پەیوەندییەکانی نیوان هەردوو وڵاتیش بە تایبەت گەشەپێدانیی پەیوەندییە ئابووری و سەربازییەکان گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
سەردانەکەی پووتین لەکاتێکدایە، ئەمریکا سەرقاڵی زیادکردن و تووندکردنی سزاکانی سەر ئێرانە بەهۆی بەرنامە مووشەکییەکەی تاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.