Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:53

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەلی کار بۆ 118 کەس دابین ده‌کات

بەبڕی 250 ملیۆن دیناری عێراقییە و ھەلی کار بۆ 118 کەس دابین دەکات
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و gizی ئەڵمانی پرۆژەی کاش بەرانبەر کار لە پارێزگای دھۆک بەڕێوە دەبن کە بوجەی پرۆژەکە بەبڕی 250 ملیۆن دیناری عێراقییە و ھەلی کار بۆ 118 کەس دابین دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/11/1، پرۆژەیەکی دیکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی gizی ئەڵمانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پرۆژەکە کاش بەرانبەر کارە و تیایدا 118 کەس ھەلیکاریان دەست دەکەوێت.

لە دەستپێکی کردنەوەی پرۆژەکەدا بە ھاوکاری سەندیکای کرێکارانی کوردستان لقی دھۆک، سمینارێک لەسەر پاراستنی سەلامەتی لە کاتی کارکردندندا بۆ سودمەندبووانی پرۆژەکە پێشکەش کرا.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.