Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:13

دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: داخستن و کۆنترۆڵکردنی دەروازەکە لەلایەن سوپای عێراق دوورە لە راستی

دڵنیابن بەردەوام کراوە دەبێت لەبەردەم جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریدا
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، داخستن و کۆنترۆڵکردنی دەروازەکە لەلایەن سوپای عێراق دوورە لە راستی.

لە روونکردنەوەیەکدا، راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەڵێت  بۆ دڵنیابوونی هاوڵاتیان و بازرگانان دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دانەخراوە و دڵنیابن کە بەردەوام کراوە دەبێت لەبەردەم جوڵەی بازرگانی و گەشتیاریدا.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەکە راشیگەیاندووە هەموو ئەو پروپاگەندانەی بڵاودەکرێنەوە لەلایەن چەندین دەزگا و میدیاکارانەوە سەبارەت بە داخستن و کۆنترۆڵکردنی دەروازەکە لەلایەن سوپای عێراق دوورن لە راستی و تەنیا شەڕێکی دەروونییە دەکرێت.

لەبارەی چوونی سوپای عێراق بۆ دەروازەکە، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەڵێت: سەردانی سوپاسالاری عێراق بەیاوەری سوپاسالاری پێشمەرگە لە 31-10-2017 بۆ دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تەنیا سەردان بووە و هیچ کۆبوونەوەیەک نەکراوە، لەسەردانەکەشدا سوپاسالاری عێراق بە ئۆتۆمبێلی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری نووسینگەی پەیوەندییەکان چووەتە دیوی پێشخابوور و تیمی سوپای عێراقی لەوێ بەسەرکردووەتەوە، کە ژمارەیان 20 سەربازە و ماوەیەکە لەگەڵ سوپای تورکیا لە سلۆپی مانۆڕی سەربازی ئەنجامدەدەن.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل راشیگەیاندووە دووپاتیدەکەینەوە کە ئەو سەردانە هیچ پەیوەندی بە کاروبارەکانی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە نەبووە، بەپێی دەستووری عێراق بەڕێوەبردنی دەروازەکان بە هاوبەشی دەبێت لەلایەن فەرمانبەر و کارمەندانی سڤیل، بەهیچ جۆرێک رێگەنادرێت چ سوپا یان پێشمەرگە کۆنترۆڵی دەروازەکان بکەن، بۆ پاراستنی دەروازەکان پۆلیسی گومرگی و دەزگاکانی ئاسایش بەئەرکی خۆیان هەڵدەستن و تاوەکو ئێستاش فەرمانبەری مەدەنی سەربە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی و ئابووری کاوبارەکانی گومرگ راییدەکەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.