وه‌زاره‌تى گهنجينهى ئه‌مريكا، ئه‌مڕۆ سزاكانى سه‌ر سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانى فراوانتر كرد.
به گوێره‌ى بڕيارى نوێى وه‌زاره‌ته‌كه 41 كه‌س و كۆمپانياى ديكه‌ى ئێرانى كه له ناوياندا هێزى ئاسمانى سوپاى پاسداران هه‌يه سزاكان ده‌يانگرێته‌وه.واشنتن رايگه‌ياند، ئامانج له سه‌پاندنى ئه‌و سزايانه رێگرتنه له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى كۆكوژ و ناوه‌كى.پڕۆژه ياساكه‌ى ئه‌مريكا بۆ سزادانى ئێران به پله‌ى يه‌كه‌م توانا مووشه‌كييه‌كانى ئێرانى كردۆته ئامانج.به گوێره‌ى پڕۆژه‌كه سزا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كانى پرۆگرامى مووشه‌كى ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێت.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.