سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایده‌گه‌ێنێ، هێرشی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشكانی یان ژێر زه‌وی بۆ سه‌ر ئیسرائیل قبووڵ ناكه‌ین و زۆر به توندی وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه كه بكرێته سه‌رسه‌رمان.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه ، بنیامین ناتانیاهو رایگه‌یاندووه : سیاسه‌تێكی روونمان دیاری كردووه كه له میانیدا هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێیهكانماندا ده‌ده‌ین، به‌ڵام به هێرشی ئاسمانی، ده‌ریایی، وشكانی یان ژێر زه‌وی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ریی، گه‌لی و خاكه‌كه‌مان قبووڵ ناكه‌یه‌ن و ئێمه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵده‌ده‌ن هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێمه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌وانه‌ی به‌و شێوه‌یه بیر ده‌كه‌نه‌وه، پیشنیاز ده‌كه‌م كه هێزی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و سوپای به‌رگری ئیسرائیل تاقی نه‌كه‌نه‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهو دوای رۆژێك له‌و هێرشه ئاسمانییه دێت كه سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجامیدا.
دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاندبوو كه له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، حه‌وت فه‌ڵه‌ستینی كوژران و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.