كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان جیهان، ستاییشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و به سه‌ركرده‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی داده‌نێن كه تێ ده‌كۆشن له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین.
جۆزیپ لویس ئالای، لێكۆڵه‌ر و شاره‌زا له مێژووی هاوچه‌رخ، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، له تویتێكدا ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و به سه‌ركرده‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی داده‌نێت كه تێ ده‌كۆشن له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین.
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه جۆزیپ لویس ئالای، كه خه‌ڵكی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه و مامۆستای مێژووه له زانكۆی به‌رشه‌لۆنا، له تویتێكدا، نووسیویه‌تی: ته‌واوی سه‌رسامی و ڕێزی خۆم بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌رده‌بڕم، كه سه‌ركرده و پێشه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه كه له‌پێناو مافی چاره‌ی خۆنووسین تێ ده‌كۆشن.
له لایه‌كی دیكه‌وه فه‌همی كۆر‌و، نووسه‌ری دیاری توركیا، داوا له وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌وا پشتی بارزانی و هه‌رێمی كوردستان بگرێت.
ئه‌و نووسه‌ره ده‌شڵێت :كورد و تورك له‌م جوگرافیایه‌دا دوو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كین كه ناتوانن واز له یه‌كتری بهێنن، بۆیه ده‌بێت ئه‌نكه‌را به‌باشی بیر له‌و بابه‌ته بكاته‌وه.
د. محیه‌ددین ئه‌للازقانی نووسه‌ر و میدیاكاری ناسراوی عه‌ره‌بیش، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووكدا له باره‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ: ڕاوبۆچوونت هه‌ر چییه‌ك بێت له‌سه‌ر مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام ناتوانی ئه‌و ڕاستییه نه‌ڵێی كه پیاوێكی ئازایه و خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی خۆی كردووه.
هه‌روه‌ها تیری ئۆبیلێ ، نووسه‌ری ناسراوی فه‌ڕه‌نسی له ڕۆژنامه‌ی لۆفیگاڕۆی به‌ناوبانگیی فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی بارزانی نووسیویه‌تی: مه‌سعود بارزانی كه تا ئێستاش به جلوبه‌رگه كلاسیكییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌ر ئه‌و جه‌نگاوه‌ره ئازایه‌یه كه له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵییه‌وه ده‌ستی به خه‌بات كرد و بووه‌ته سیمبول له چاوی گه‌له‌كه‌یدا، ئه‌و گه‌له‌ی كه هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.