لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ئه‌ركان شه‌ریف شه‌رمه‌زار ده‌كات و داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات كه ژیانی هاووڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت و به زووترین كات تاوانباران بدۆزیته‌وه‌و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنێ.
لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌رمه‌زارو ریسوای تاوانی شه‌هیدكردنی رۆژنامه‌نووسی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ، ئه‌ركان شه‌ریف ده‌كات كه شه‌وی رابردوو به‌شیۆه‌یه‌كی دراندانهو نامرۆڤانه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و له‌ناو ماڵ منداڵه‌كانی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه شه‌هید كرا.
لێژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان ، داواش له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات كه ژیانی هاووڵاتیان و رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت و به زووترین كات تاوانباران بدۆزیته‌وه‌و به سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.