سەنتەر میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان لە راگەیەندراوێکدا، شەهیدکردنی ئەرکان شەریف سەرکۆنە دەکات و داوا لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ دەکات، تیمەکانیان بنێرنە ناوچەکانی کەرکووک تا بە چاوی خۆیان قەبارەی ئەو تاوانانە ببینن، کە میلیشیاکان و سوپای عێراق بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ئەنجامی دەدەن“.
دەقی راگەیەندراوەكهی سەنتەری میترۆ:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە چەند چەکدارێکی نەناسراو لە گەڕەکی خۆرسی قەزای داقوق چەند چەکدارێک چونەتە سەر ماڵی ئەرکان شەریف کامێرامانی کەناڵی کوردستان تیڤی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و تیرۆریان کردوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس ئەرکان شەریف زنجیرەیەکە لە تاوانەکانی دەسەڵاتی عەسکەری و میلیشیایی کە لە ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک بەرامبەر خەڵکی مەدەنی ئەنجام ئەدرێت و حکومەت و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لێ دەپۆشن.
میترۆ وێڕای سەرەخۆشی لە خێزان و ھاوکارانی لە کوردستان تیڤی ئەم تاوانە شەرمەزار دەکات و داوا لە رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ دەکات تیمەکانیان بنێرنە ناوچەکانی کەرکوک تا بە چاوی خۆیان قەبارەی ئەو تاوانانە ببینن کە میلیشیاو سوپای عێراق بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل ئەنجامی دەدەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.