Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 12:28

بنیامین نه‌تانیاهۆ: ئێران تۆڕێکی تیرۆریستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست کردووه‌

بنیامین نه‌تانیاهۆ: ئێران تۆڕێكی تیرۆریستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كردووه‌
بنیامین نه‌تانیاهۆ: ئێران تۆڕێكی تیرۆریستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كردووه‌
کوردستان TV
100%

بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، كه‌ ئێران تۆڕێكی تیرۆریستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست كردووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، رایگه‌یاند، ئیسرائیل دژایه‌تی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران، چونكه‌ به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئێران ده‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی. 

بنیامین نه‌تانیاهۆ ئێرانی به‌ دروستكردنی  تۆڕێكی تیرۆریستی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا، رووسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی نییه‌ رێگا به‌ ئێران بده‌ن ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، چونكه‌ ئێران ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگرێت.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.