Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 01:00

عێراق ڕۆژانە بڕی 4 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات

هەناردەکرنی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچای بەخۆیەوە بینیه‌وه‌.
کوردستان TV
100%

عێراق رۆژانه‌ ڕۆژانە بڕی 4 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات، لە بەیاننامەیەکدا وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ڕاگرەکانی سەر کەنداوی تایبەت بە هەناردەکرنی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچای بەخۆیەوە بینیه‌وه‌.

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ یەک شەممە ڕایگەیاند، عێراق سەرکەوتوو بووە لە زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەرەکانی باشورەوە و لە ئێستادا ڕۆژانە بڕی 4 ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل هەناردە دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ڕاگرەکانی سەر کەنداوی تایبەت بە هەناردەکرنی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچای بەخۆیەوە دیوە کە پێشتر نەتوانراوە بەو بڕە نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە بکرێت، ئەویش بەهۆی زیادکردنی بەندەرێکی سەرئاوکەوتووی نوێ لە کەنداو.

هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی هەناردەی نەوتی خاو لە ناوچەی بەسرەی باشووری عێراقەوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و ڕۆژانە بڕی 200 هەزار بەرمیل زیادیکردووە، وەک قەرەبووکردنەوەی کەموکورتییەکانی کێڵگەکانی شاری کەرکووک.

شایه‌نی باسه‌ عێراق نه‌وتی خۆی زۆربەی نەوتی بەرهەمهاتووی خۆی لە ڕێگەی بەندەرەکانی باشوری عێراقەوە لەسەر ئاوی کەنداوەوە هەناردەی بازاڕی دەرەوە دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.