Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 09:49

سعودیە ژمارەیەک راوێژکاری پاسدارانی ئێران ده‌کاته‌ ئامانج

لە شاری حجە لەسەر سنووری سعودیە، لە یەمەن، کوژراون
کوردستان TV
100%

ژمارەیەک راوێژکاری سوپای پاسدارانی ئێران لە شارێکی باکووری یەمەن بە بۆردومانی هاوپەیمانیی عەرەبی، کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سکای نیوز)، رۆژی یەکشەممە سێ راوێژکاری سەربازیی سوپای پاسداران لە شاری حجە لەسەر سنووری سعودیە، لە یەمەن، کوژراون.

ئەو سێ راوێژکارە سەربازییەی سوپای پاسداران هاوکاریی حوسییەکانی یەمەنیان کردووە لە دەستبەسەرداگرتنی یەمەن و شەڕی دژی حکوومەتی ئەو وڵاتە.

بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، سێ راوێژکارە سەربازییەکەی ئێران بەهۆی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی کوژراون، کە سعودیە سەرۆکایەتیی ئه‌و هاوپەیمانییە دەکات و ئامانجی گەڕاندنەوەی حکوومەتی یەمەنە بۆ سەر حوکمڕانی، جگە لەناوبردنی حوسییەکان.

حوسییەکان رێکخراوێکی چەکداریی یەمەنین، موسڵمانی شیعەمەزهەبن و وەک حکوومەتی یەمەن رایگەیاندووە، ئێران بە ناردنی چەکدار و هاوکاریی سەربازی، یارمەتییان دەدا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.