Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:02

دەزگای مین: 10/28 دیاری بکرێت وه‌کو ڕۆژی شەھیدانی مین لە کوردستان

دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 29/10/2017، دەزگای گشتیی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە" لە ئاکامی ئەو سیاسەتە کاولکارییەی کە ڕژێمەکانی پێشوو دژ بە گەل و خاکی کوردستان ئەنجامیان داوە، بە تایبەت لە شەڕی ھەشت ساڵەی عێراق و ئێران، سەرەڕای زیانەکانی دیکەی ئەو سیاسەتە دژ بە مرۆڤایەتییە، زیاتر لە 3 ھەزار و 149 کێڵگەی مینڕێژکراو و سەدان ھەزار پارچەی تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ لە کوردستان بەجێماون".

دەزگای گشتیی کاروباری مین، لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو" بە ھۆی پەیدابوونی ھێزێکی تیرۆریستی وەک داعش لە ناوچەکە و پەلاماردانی بەشێکی فراوانی خاکی کوردستان، بووە ھۆی ئەوەی کە پانتاییەکی یەکجار زۆر لە شار، شارۆچکە، گوند و شوێنی نیشتەجێبوون بە جۆرەھا بۆمبی چێنراو و تەقەمەنی ھەمەجۆر پیس بێت، خەڵک و خاوەنەکانیانی ئەو شوێنانە لە سامان و دەرامەتەکانیان بێ بەش بوون، ئەمەش ئەرک و کاری دەزگاکەمانی ھێندەی تر قورس کرد".

ئەوەش روون کراوەتەوە، کە لەمیانی پڕۆسەی لابردن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەکانی شەڕی داعش، کۆمەڵێک فەرمانبەر، کارمەندی دەزگای مین و رێکخراو کۆمپانیاکان، بوونەتە قوربانی لە شەھید و بریندار و پەککەوەتە، بۆیە، دەزگای گشتیی کاروباری مین، وەک رێزگرتن لە شەھیدانی دەزگاکەیان، ڕۆژێکیان بۆ دیاری دەکات، لە پێناو رێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدانی کاروباری مین، دەزگای مین بە پێویستی زانی ڕۆژی 28/10 دیاری بکات، بە ڕۆژی شەھیدانی کاروباری مین لە ھەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.