Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:20

نێردەی یۆنامی له‌ عێراق له‌گه‌ل "ئەبومەهدی موهەندیس" کۆده‌بێته‌وه‌

ئەمریکا: ئەبومەهدی موهەندیس تیرۆریستە
کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، لەگەڵ بەرپرسێکی چەکداریی عێراقی کۆ دەبێتەوە، کە ئەمریکا بە تیرۆریست ناساندوویەتی.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، کۆبوونەوەی یان کۆبیش، نێردەی یۆنامی لە عێراق و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دوو رۆژی رابردوودا ئەنجام دراوە.

کۆبوونەوەی نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس دوای ئەوە دێت، کە هیزەر نوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا رایگەیاند، ”موهەندیس تیرۆریستە“.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.