Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 19:16

خوێندنی باڵا کێشەی وەرنەگیران لە کۆلێژ و پەیمانگاکان چارەسەردەکات

ژمارەیەکی زۆر قوتابی ناویان لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەک نەگەڕاوەتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵاو تۆێژینەوەی زانستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سکاڵای قوتابییانی وەرنەگیراو لە کۆلێژ و پەیمانگاکان وەردەگرێت و چارەسەریان دەکات.

شوکریە شێخانی، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند، دوای بڵاوکردنەوەی ناوی قوتابییانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان، ژمارەیەکی زۆر قوتابی ناویان لە هیچ کۆلێژ و پەیمانگایەک نەگەڕاوەتەوە.

شوکریە شێخانی هەروەها رایگەیاند، لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمان ئەو کێشەیەی گەیاندووەتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و ئەوانیش ”بەڵێنیان داوە“ رۆژی یەکشەممە 29/10/2017 یان دووشەممە زانکۆلاین بەگەڕ بخەنەوە و تا لەوێوە سکاڵاکانی قوتابییان وەربگرن و چارەسەری بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.