Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 14:21

کۆنگرێسمانێکی ئه‌مه‌ریکی: پێویستە ئەمه‌ریکا یارمەتی کورد بدات

رۆن دێسانتێس، کۆنگرێسمانی ئەمریکی و نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا
رۆن دێسانتێس
کوردستان TV
100%

کۆنگرێسمانی ئەمریکی، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ھەڕەشە بەردەوامەکانی میلیشیا شیعەکان لە دژی کوردستان دەربڕێت و دەڵێت "پێویستە ئەمریکا یارمەتی کورد بدات".

رۆن دێسانتێس، کۆنگرێسمانی ئەمریکی و نوێنەری ویلایەتی فلۆریدا، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ھەڕەشە بەردەوامەکانی میلیشیا شیعەکان لە دژی کوردستان دەربڕێت و لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، رای دەگەیەنێت: "ئەو راپۆرتانەی بەردەستم کەوتوون، باس لە ھێرشێکی فراوانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکات، بە سەرپەرشتی قاسم سولەیمانی، سەرکردەی سوپای قودسی سەر بە پاسداران بۆ سەر کوردستان".

رۆن داوا لە حوکمەت و ئیدارەی ئێستای ئەمریکا دەکات کە ھەرچی زووە پاڵپشتی کورد بکەن لە دژی ئەو میلیشیایانەی دەستیان بە خوێنی ئەمریکییەکان سوورە و لەبەرامبەر پاڵپشتی لە ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا بکەن، کە کوردە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.