ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە کۆی دەنگ گەمارۆی نوێی دژی بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی ئێران پەسندکرد.
پڕۆژەیاساکە بە ناوی "یاسای مووشەکە بالستیکەکانی ئێران و جێبەجێکردنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان" لەلایەن سەرۆکی گۆنگرێسمەنانی کۆماریخواز پێشنیازکرابوو، بە 423 دەنگی "بەڵێ" بەرامبەر دوو دەنگی "نەخێر" پرۆژەبڕیارەکە پەسندکرا.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە دهدات، کە بەهۆیەوە، بەرنامەی پەرەپێدانی مووشەکە کیشوەر بڕەکانی سووپای پاسدارانی ئێران سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێندرێت.
دوای پەسەندکردنی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەو پرۆژەیاسایە دەنێردرێتە ئەنجومەنی پیران و بە پەسەندکردنیشی لەوێ، دەبێتە یاسا و بەسەر سوپای پاسداران و رژێمی ئێراندا دەسەپێندرێت.
تيَزانين رۆژی چوارشەممە 25/10/2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سێ سزای بەسەر حزبوڵڵادا سەپاند، کە میلیشیایەکی لوبنانییە و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتیی سەربازیی و سیاسیی دەکرێت.
سزا سەپـیندراوەکان بەسەر حزبوڵلای لوبنانی سەرچاوە داراییەکانی ئەو میلیشیایە دەکاتە ئامانج و بەکارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل وەک قەڵغانی مرۆیی لەلایەن ئەو میلیشیایە ئیدانە دەکات، جگە لە داواکردن لە یەکێتیی ئەوروپا، بۆ ناساندنی حزبوڵڵای لوبنانی بە رکخراوێکی تیرۆریستی.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا سەرقاڵی پەسەندكردنی 4 پرۆژە یاسایە بەئامانجی، سزادانی سوپای پاسدرانی ئێران و میلیشیاكانی حزبوڵا، كە هەردووكیان لەلایەن ئێرانهوە بەكاردەهێنرێن بۆ ئەوەی لەجیاتی ئەو شەڕ لەناوچەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامبدەن و هەرچوار پرۆژە بڕیارەكەش لەلایەن "دیموكراتخوازو كۆماریخوازەكان" پشتیوانی لێ دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.