Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:08

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم : به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و سنور به‌زاندنه‌ سه‌ربازییانه‌ی عێراق ده‌که‌ین

سوپاو حه‌شدی شه‌عبی به‌ چه‌كی ئه‌مریكی به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌
کوردستان TV
#7
100%

سوپاو حه‌شدی شه‌عبی به‌ چه‌كی ئه‌مریكی به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان،له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا ده‌ڵێ: هیزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ئێرانی به‌ چه‌كی ئه‌مریكی وه‌كو هامڤی و تانكی قورس و ئۆتۆمبیلی باجه‌ری سه‌ربازی به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی  پێشمه‌رگه‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌..

كاتژمێر ١٢:٠٠ی پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرِۆ هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌ شیوه‌یه‌كی قاره‌مانانه‌ به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی سوپای عَیراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ پاڵپشتی سوپای پاسدارانی ئێران دایه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا ٣ تانك و ٥ هامڤی و ١ باجه‌ری دوژمن تێكشكان .

هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ئَیرانی به‌ چه‌كی ئه‌مریكی وه‌كو هامڤی و تانكی قورس و ئۆتۆمبیلی باجه‌ری سه‌ربازی به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ .

ئه‌مه‌ پێشیلكردنی ئاشكرای ده‌ستووری عێراقه‌ كه‌ به‌ به‌كارهێنانی هێز چاره‌سه‌ری كێشه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات .

ئێمه‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و سنور به‌زاندنه‌ سه‌ربازییانه‌ی عێراق ده‌كه‌ین، كۆمه‌ڵگای نیوده‌وڵه‌تی ده‌بوایه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌ خراپه‌كانی عیراقی ئیدانه‌ كردبا .

ئه‌م وڵاته‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی وڵاتیشی تێكداوه‌ و زیاتر له‌ ١٥٠,٠٠٠ كه‌س ئاواره‌ بوونه‌ و مه‌ترسی بۆ ئاسایش دروستكردووه‌ .

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌ریمی كوردستان

٢٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧

ژێدەر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.